ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو بەخێرهاتنی ڕێزدار شێخ محمد حسان دەکات، جا با بفەرموێت بۆ حیوارو گفتوگۆکردن لەسەر مێزی حیوارو گفتوگۆی جیهانی (منتديات البشرى الإسلاميّة) ..
ئیمام ناصر محمد یەمانی
22 - ڕەمەزان - 1433 ک
10 - 8 - 2012 م
10:25 بەیانی
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )
[ لمتابعة رابط المشاركـة الأصليِّة للبيـان ] https://alyamani.me/showthread.php?p=55305
_______
ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو بەخێرهاتنی ڕێزدار شێخ محمد حسان دەکات، جا با بفەرموێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر مێزی گفتوگۆی جیهانی (منتديات البشرى الإسلاميّة) ..
بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على كافة رسل الله والصالحين التابعين للحقّ إلى يوم الدين، لا نفرِّق بين أحدٍ من رسله ونحن له مسلمون، أمّا بعد..
ئەی تۆبەکار، تۆبە بکەو بگەڕێوە بۆ لای پەروەردگارەکەت وە بەحەق دادوەری بکە جا چ زەرەرو زیانێک بە شێخ محمد حسان دەگات ئەگەر بێتو لە گوگڵ وشەی گەڕانەکەی بنوسێت (ماڵپەڕی ئیمام ناصر محمد یەمانی) جا لەپاش ئەوە یەکسەر ماڵپەڕەکەی لەسەرەوەی لاپەڕەکە بۆ دەردەکەوێت بە هەموو سوک و ساناییەکەوە، وەلەپاش ئەوەش دێتە ناو مێزی گفتوگۆی جیهانی جا هەڵدەستێت بە دابەزاندنی وێنەکەی لەتەنیشت ناوەکەی (الشيخ محمد حسان)، وەلەپاش ئەوەش تەئکید لەوە دەکرێتەوە بەوەی ئەو خۆیەتی و کەسێکی تر لەئەو خۆی نەخستۆتە سەر کەسایەتی ئەو بەوەی کەوا یەکێک لەبەسەرخەرەکانمان پرسیار لەخۆی دەکات و پێی دەڵێت؛ ئایا ئەوە تۆ خۆتی کەوا خۆت تۆمارکردووە لە ماڵپەڕەکەی ناصر محمد یەمانی و وێنەکەی خۆشت دابەزاندووە؟ جا ئەگەر وتی: اللهم بەڵێ. جا لەپاش ئەوە ئیمام ناصر محمد یەمانی گفتوگۆی لەگەڵدا دەکات دەربارەی بەیان و ڕوونکردنەوەی نوێژ جا ئەویش بەڵگەو حوجە بەسەر ناصر محمد یەمانیدا دەهێنێتەوە لە ماڵپەڕەکەی، وەلەپاش ئەوەش ناصر محمد یەمانی سەرجەم بەسەرخەرەکانی لەدەست دەدات و دەیدۆڕێنێت ئەگەر هاتو ناصر محمد یەمانی هەڵبستێت بە سڕینەوەی وەڵامێکی شێخ محمد حسان، یان ئەگەر هاتوو ڕێزدار شێخ محمد حسان بەڵگەو حوجەی هێنایەوە بەسەریدا، جا بەهەمان شێوە دواتر بۆ بەسەرخەرەکانی ناصر محمد ڕوون دەبێتەوە بەوەی ئەو لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرایە ئەگەر بێتو حسان بەڵگەو حوجەی هێنایەوە بەدەسەڵاتی زانست. هیهات هیهات، سوێند بەپەروەردگاری زەوی و ئاسمانەکان سەرجەم زانایانی مرۆڤ و جنیش ناتوانن هەرچەندە هەندێکیشیان بۆهەندێک ببن بە پشتیوان و بەسەرخەر.
جا دووبارەی دەکەینەوە چ زەرەرو زیانێک بەشێخ محمد حسان دەگەیەنێت ئەگەر بێتو بێتە ناو ماڵپەڕەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی لەمیانەی چارەگە خولەکێک یان کەمتریش جا ئەوکاتە دەبینێت وا لە مێزی گفتوگۆی جیهانیە، جا لەپاش ئەوە هەڵدەستێت بە ووردبوونەوە لە بەیان و ڕوونکردنەوەکانی ئیمام ناصر محمد یەمانی دەربارەی ڕوکنی نوێژ، وەلەپاش ئەوەش هەڵدەستێت بە وەڵامداناوەمان لەسەری، وە دەسەڵاتی زانستەکەی ڕێکدەخات و ڕیز دەکات بەهەموو هێمنی و ئارامیەکەوە، بەبێ پچڕاندن لەلایەن ناصر محمد یەمانی و هیچ یەکێکیش لە بەسەرخەرەکانی بێ ئەوەی بیروهزرەکەی بشێوێنن؟ جا ئاگاداربن سوێند بە اللە ئینتەرنێتی جیهانی بریتیە لەچاکترین وەسیلەو هۆکار بۆ گفتوگۆکردن بەهەموو شێوەیەک، وە ئاگاداربن سوێند بە اللە من ئەوەم لەخۆمەوە هەڵنەبژاردووە بەڵکو ئەوە بەفەرمانێکە لەلایەن اللە وە لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن وەهەرگیزیش مخالف و دژو پێچەوانەی فەرمانەکەی اللە ناکەم، جا ئایا زۆرانبازێک هەیە بەدەسەڵاتی زانست ئەگەر ئێوە ڕاستدەکەن؟ اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ} صدق الله العظيم [البقرة:111].
بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على جدي محمد رسول الله صلّى الله عليه وآله وسلّم الأطهار والسابقين الانصار في الأولين وفي الآخرين وفي الملأ الأعلى إلى يوم الدين..
ئەی ڕێزدار شێخ محمد حسانی بەڕێز وەئەی گەلی زانایانی ئومەت و وتاربێژانی مینبەر، بەڕاستی وا کات و قەدەرە دیاریکراوەکە هات لەدێڕە نوسراوەکانی کتێبەکەی اللە بۆ ڕەوانەکردنی مەهدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی اللە لەزەوی ئێوەش ئێستا لەسەردەمی گفتوگۆدان لەڕێی مێزی گفتوگۆی جیهانی (ماڵپەڕی مەهدی چاوەڕوانکراو ئیمام ناصر محمد یەمانی) بۆ بانگەوازکردنی سەرجەم موفتی شوێن و ناوچەکان و وتاربێژانی مینبەرەکان بۆ گفتوگۆکردن لەسەردەمی گفتوگۆدا بەر لەدەرکەوتن وەلەدوای بەڕاستدانانیش مەهدی چاوەڕوانکراو لەلای ماڵە دێرینەکەی اللە (کەعبە) بۆتان دەردەکەوێت، وەئەگەر ڕووشتان وەرگێڕا لەبەڕاستدانان و بوون بە یەکەم بێباوەڕ بە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەق بۆ کتێبەکەی اللە جا ئەوە دواتر اللە بەسەرتاندا دەرمدەخات لەشەوێکدا لەکاتێکدا ئێوەش ملکەچ و شەرمەزار دەبن ئەو شەوەی کەوا شەو پێش ڕۆژ دەکەوێت، وەبەڕاستیش خۆر درکی بەمانگ کرد جا ئەستوربوونی هیلالی مانگ ڕوویدا وەکو بەڕاستگەڕانێک بۆ مەرج و نیشانەیەک لەمەرج و نیشانە گەورەکانی هەڵسانی قیامەت ئێوەش ئێستا لەسەردەمی گفتوگۆدان بەر لەدەرکەوتن پاشانیش شەو پێش ڕۆژ دەکەوێت بەهۆی تێپەڕبوونی هەسارەی سەقەری گەورە؛ کەوا مەرج و نیشانەیەکە لەمەرج و نیشانە گەورەکانی هەڵسانی قیامەت، ئەوشەوەی کەوا اللە مەهدی چاوەڕوانکراو دەردەخات لەشەوێکدا لەکاتێکدا ئەوانیش ملکەچ و شەرمەزارن ئەو شەوەی کەوا دڵەکان دەگەن بەگەروو بۆ پشتهەڵکەرەکان لەبەرامبەر بەیان و ڕوونکردنەوەی حەق بۆ زیکری کتێبەکەی اللە.
جا ئەمەش پرسیارو وەڵام بۆ ئێوە لە محکەمی کتێبەکەی اللە کەوا مایەی یادەوەریە بۆ خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان.
پرسیارکارێک پرسیاری کرد چۆن بزانین ئەوەی لەمەککە دەرچووە بریتیە لەمەهدی ڕاستەقینە، جا بەڕاستی زۆرێک لە درۆزنەکان و دەجالەکان دەرچوون و هەموو یەکێکیان بانگەشەی ئەوەیان کردووە بەوەی خۆی مەهدیە جا چۆن بزانین ئەوەی دەرچووە بریتیە لەمەهدی ڕاستەقینە بەڕاستی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم هەواڵی پێداوین بە ئاماژەو نیشانەیەکی پێغەمبەرێتی ڕاستگۆیی محمد بەوەی کەوا ئەگەر هاتوو ئەم ئاماژەو نیشانەیە هاتەجێ ئەوا با هەموو ئومەت بزانێت ئەوەی دەرکەوتووە لەماڵە حەرامکراوەکەی اللە (کەعبە) بریتیە لە محمد بن عبداللە مەهدی -عليه السلام- جا ئایا ئەم ئاماژەو نیشانەیە چیە؟! گوێبگرە لە فەرموودەی ڕاستی ئەو کەسەی کەوا لەهەواو ئارەزووی خۆیەوە قسەی نەکردووە کەوا بوخاری و موسلیم گێڕاویانەتەوە لە فەرموودەیەکی عائیشەوە رضي الله عنها کەوا فەرموویەتی: عبث رسول الله صلى الله عليه وسلم يوماً في منامه - يعني تحرك النبي على غير عادته في النوم- فقالت عائشة: يا رسول الله رأيتك قد فعلت شيئاً لم تكن تفعله ، فقال النبي عليه الصلاة والسلام: "العجب أن ناساً من أمتي يؤمّون البيت الحرام - أي يقصدون البيت الحرام- لرجلٍ من قريش لجأ بالبيت الحرام فإذا كانوا ببيداء من الأرض خُسِفَ بهم - أي إذا خرج هؤلاء القوم لهذا الرجل الذي اعتصم ببيت الله الحرام يخسف الله الأرض بهذا الجيش وهذا أمر كونيّ قدريّ آخر لا دخل للبشر فيه - قالت عائشة: قلت يا رسول الله فإن الطريق يجمع الناس - يعني ما ذنب كثيرٍ من الناس ممن يمشون في الطريق ممن لم يخرجوا لقتال المهديّ في هذا الجيش؟ - فقال النبي: نعم فيهم المستبصر والمجبور وابن السبيل يهلكون جميعاً مهلكاً واحداً ويصدرون مصادر شتى يبعثهم الله على نياتهم" يبعث الله كل واحد منهم على نيته التي خرج بها ومات عليها.
واتە: عائیشە (اللە لێی رازی بێت) دەڵێت (شەوێک) پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) لەجێگەی خەوتنیدا هەر جووڵەجووڵی بوو! عائیشە فەرمووی: ئەی پێغەمبەری اللە لە کاتی خەوتنتدا هەندێک شتت ئەکرد کە پێشتر نەتکردووە پێغەمبەریش عليه الصلاة والسلام فەرمووی سەیرم لەوە دەهات کە کۆمەڵە خەڵکێک لە ئوممەتی من بەدوای پیاوێکی قوڕەیشیەوە نیازیان وایە کە (غەزووی کەعبە بکەن)لە ڕێگا لە شوێنێک کە پێی دەڵێن (الْبَیْدَاءِ) اللە بەناخی زەویاندا ڕۆ دەچوێنێت. عائیشە فەرمووی: ئەی پێغەمبەری اللە لەو رێگایە خەڵکی کۆبوونەتەوە - واتە گوناهی زۆرێک لەو خەڵکانە چیە کەوا لەم ڕێگایەوە دەڕۆن لەوانەی کەوا دەرنەچوونە لەگەڵ ئەم سوپایەدا بۆ جەنگ کردن لەگەڵ مەهدی؟ جا پێغەمبەریش فەرمووی: بەڵێ
هەیانە سەیرکەرە هەیشە بە زۆرەملێ هێنراوە هەیشە هەروا لەڕێگادایە بەڵام اللە هەموویان وەکو یەک لەناو ئەبات هەرکەس اللە بەو نیازو مەرەزەی خۆی زیندووی دەکاتەوە کەوا بۆی دەرچووە یان لەسەری مردووە.
—
انتهى الاقتباس
کۆتایی پێهات ڕیوایەتە هەڵبەستراوەکە.
جا لەپاش ئەوە ئیمام ناصر محمد یەمانی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم ئایا عەقڵتان بەکارناهێنن و تێناگەن؟ ئایا لەحەق و بەتاڵ ووردنابنەوە بەڵکو لە اللە بترسن؟ جا پارچەیەک لەڕیوایەتەکە وەردەگرین کەوا بەم شێوەیە دەڵێت:
اقتباس المشاركة :
قالت عائشة: قلت يا رسول الله فإن الطريق يجمع الناس - يعني ما ذنب كثيرٍ من الناس ممن يمشون في الطريق ممن لم يخرجوا لقتال المهديّ في هذا الجيش؟ - فقال النبي: نعم فيهم المستبصر والمجبور وابن السبيل يهلكون جميعاً مهلكاً واحداً.
واتە/ عائیشە فەرمووی: ئەی پێغەمبەری اللە لەو رێگایە خەڵکی کۆبوونەتەوە - واتە گوناهی زۆرێک لەو خەڵکانە چیە کەوا لەم ڕێگاێەوە دەڕۆن لەوانەی کەوا دەرنەچوونە لەگەڵ ئەم سوپایەدا بۆ جەنگ کردن لەگەڵ مەهدی؟ جا پێغەمبەریش فەرمووی: بەڵێ هەیانە سەیرکەرە هەیشە بە زۆرەملی هێنراوە هەیشە هەروا لەڕێگادایە بەڵام اللە هەموویان وەکو یەک لەناو ئەبات.
—
انتهى الاقتباس
کۆتایی هات.
لەپاشان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی وەڵامتان دەداتەوەو دەلێم: جا ئایا ناتانەوێت موسڵمانان خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی بەڕاست دابنێن هەتا ئەوکاتەی ئەوەی لە ڕیوایەتە بەتاڵەکەدا هاتووە دێتەجێ کەوا بەم شێوەیە: [يهلكون جميعاً مهلكاً واحداً ويصدرون مصادر شتى يبعثهم الله على نياتهم ]؟