ئیمام ناصر محمد یەمانی
1 - رمضان - 1441 ک
24 - 04 - 2020 مـ
9:04 بەیانی
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )
[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://alyamani.me/showthread.php?p=327594
_____________
ئای لەسەرسامی! جا ئایا تەنانەت وێنەگرتنی ھیلالی مانگی ڕەمەزانیش بە کامێرای ڕۆژی سی سی دی بووە بە مۆدە؟!..
بسم الله الرحمن الرحيم والصلاة والسلام على خاتم الأنبياء والمُرسَلين محمدٍ رسول الله وجميع المُرسَلين من قبله ومن تبِعهم من المؤمنين في كلِّ زمانٍ ومكانٍ إلى يوم الدين، أمّا بعد..
ئەی ئەندازیاری فەلەکی فیزیایی (محمد عوده) سەرۆکی ناوەندی فەلەکی دوەلی جیھانی لە دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی، اللە ی گەورە فەرموویەتی: { يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْأَهِلَّةِ قُلْ هِيَ مَوَاقِيتُ لِلنَّاسِ وَالْحَجِّ وَلَيْسَ الْبِرُّ بِأَن تَأْتُوا الْبُيُوتَ مِن ظُهُورِهَا وَلَٰكِنَّ الْبِرَّ مَنِ اتَّقَىٰ وَأْتُوا الْبُيُوتَ مِنْ أَبْوَابِهَا وَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ }صدق الله العظيم [البقرة:189].
واتە/ پرسیارت لێدهكهن دهربارهی ھیلالی مانگەکان بڵێ ئهوه بۆ دیاریكردنی كاتهكانه بۆ خهڵكی و بۆ زانینی كاتی حهجە چاكه و چاكهكاریش ئهوه نیه كه بەسەردیوارو له پشتهوه خۆتان بكهن به ماڵاندا بهڵكو چاكه ئهوهیه كه ئهو كهسه له لە اللە ترس و پارێزكار بێت وە له دهرگای ماڵهكانهوه بچنه ژورهوه وەله اللە بترسن و پارێزگاربن بۆ ئهوهی سهرفرازو ڕزگار بن.
وەئەی جەنابی ئەندازیار (محمد عودە) ـی ڕێزدار، جا ئایا دەزانی مەبەستەکە چیە لەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە لەم ئایەتە محکەمەی قورئانی گەورە؟ جا اللە نموونەیەکی بۆ ھێناونەتەوە بۆ ئەوانەی کەوا داخلی ناو سەرەتای مانگ دەبن بەبێ سەلماندنەکەی بە چاوی ئاسایی سەرەوە لەدوای ئاوابوونی خۆر بەوەی کەوا بەڕاستی ئەوانە وێنەیان وەکو ئەوکەسانەیە کەوا دێنە ماڵەکان لە دواوەو سەردیوارەکانیانەوە ھەروەکو ئەوەی ئێوە کردتان لەسەرەتای ڕۆژووگرتنی ڕەمەزانی ئەم ساڵتان 1441 جا چوونە ناو سەرەتای ڕۆژووگرتنەوە لەسەرجەم لقەکانتانەوە لە ڕوانینگەکانی دەوڵەتەکانی جیھاندا بە بەکارھێنانی ئەو کامێرا سی سی دیەی کەوا وێنەی ھیلالی گرت لەپێش ئاوابوونی خۆر لەکاتێکدا لەحاڵەتی درک کردن یان لەلای تەنیشتی خۆردابوو وەھێشتا لێی جیا نەبوبۆوە.
وەئەی پیاو! ئایا لە اللە ناترسن لەگومڕاکردنی موسڵمانان دەربارەی دیاریکردنی دەستپێکی سەرەتای بینینە شەرعیەکە بە چاوی ئاسایی سەرەوە؟ وە وتیشمان کەوا ھیچ کێشەیەک نیە وێنەی ھیلالی مانگی ڕەمەزان بگرن لەدوای ئاوابووبی خۆری ئێوارەی سی شەعبان وە تەحەددامان کردن بەحەق بەوەی کەوا بتوانن وێنەبگرن بە گەورەترین تەلیسکۆبە ئاسمانیەکانیشتان لە خۆرئاوایەکانی جیھان بەھەموویانەوە ھەرچەندە کەوا ئەوە شەوی ھەینی شەوی دووی ڕەمەزانیشە، وەھا ئەوە ئێوە نەتانتوانی وێنەی ھیلالی ڕەمەزان بگرن لەدوای ئاوابوونی خۆر نە بە تەلیسکۆبەکانتان نە بە گەورەترین ڕوانینگەش لەسەرجەم خۆرئاوایەکانی دەوڵەتەکانی بەشەر! جا لەپاش ئەوە ھیچتان لەلا نەما تەنھا ئەوە نەبێت کەوا وێنەی ھیلالی مانگەکە بەو کامێرا ڕۆژیە بگرن کەوا ناوتان لێی ناوە کامێرای سی سی دی؛ ئەو کامێرایەی کەوا وێنەی ھیلالتان پێ گرت لەکاتێکدا لەحاڵەتی درک کردندابوو لەپێش ئاوابوونی خۆر پاشان ئایەت و نیشانەی درک کردنەکەش لەبەشەر دەشارنەوە! ئێوەش ئەوە دەزانن ھەروەکو چۆن ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی دەزانێت بەوەی کەوا بەڕاستی خۆر درکی بەمانگ کردووە جا ھیلال لەدایک بووە بەر لە خۆر گیران-واتە بەر ئەوەی مانگ ڕێکی خۆر بێت- و خۆر لەگەڵیدا کۆبوویەوە لەکاتێکدا ھیلال لەدایک بووە.
ئایا نازانی ئەی محمد عودە بەوەی کەوا خۆر بۆی نەبووە درک بەمانگ بکات جا ھیلال لەدایک ببێت بەر لە خۆر گیران جا لەگەڵیدا کۆببێتەوە لەکاتێکدا ھیلال لەدایک بێت ھەر لەوکاتەوەی کەوا اللە ئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: { وَالْقَمَرَ قَدَّرْنَاهُ مَنَازِلَ حَتَّىٰ عَادَ كَالْعُرْجُونِ الْقَدِيمِ ﴿٣٩﴾ لَا الشَّمْسُ يَنبَغِي لَهَا أَن تُدْرِكَ الْقَمَرَ وَلَا اللَّيْلُ سَابِقُ النَّهَارِ ۚ وَكُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ ﴿٤٠﴾ } صدق الله العظيم[يس].
واتە/ ههروهها کات و شوێنی مەنزڵەکانی مانگیشمان دیاری کردووه ھەتا دەگەڕێتەوە سەر شێوە کۆنە سەرەتاکەی (کاتێک مانگ تاریک دەبێت) (39) نه خۆر بۆی ههیه درک به مانگ بگات نه شهویش پێش ڕۆژ دهکهوێت بهڵکو ههریهکهیان له خولگهی تایبهتی خۆیاندا ستایشی اللە دەکەن (40).
جا ئەوە لە بنەمایەکانی زانستی فەلەکە لە محکەمی قورئانی گەورە لە حسابدا بەوەی کەوا اللە مانگی بەچەند مەنزڵێک دیاریکردووە لەدوای جیابوونەوەکەی لە خۆر بۆ لای رۆژھەڵاتی خۆر جا مەنزڵەکانی ھیلال بەردەوام دەبێت تاکو چارەگی یەکەمی تەواو دەکات پاشان قۆقز دەبێت تا مانگ دەگاتە قۆناغی بەدرو خۆریش لەڕۆژئاوایەو مانگەکەش لەڕۆژھەڵاتە پاشان دەشکێتەوەو شێوە بازنەییەکەی دەگەڕێتەوە بەئاڕاستەی خۆر تاکو دەگەڕێتەوە بۆ دۆخە کۆنە سەرەتایەکەی لەپێش مەنزڵەکانی مانگە ڕابردووەکە جا ڕووی مانگ بەتەواوی تاریک دەبێت لە ڕۆشنایی تاکو لەخۆر جیادەبێتەوە جا ھیلالی مانگێکی تازەو نوێ لەدایک دەبێتەوە، جا نابیندرێت تاکو لەخۆر جیا دەبێتەوەو تەمەنەکەی کەمتر نەبێت لە دوانزە کاتژمێر لەقورئان؛ جا لەوکاتەدا خۆر بۆی ھەیە کەوا درک بە مانگ بکات جا ھیلالی مانگەکە تاریک دەبێت و لەدایک دەبێت لەکاتێکدا ھێشتا لەڕۆژئاوای خۆردایە، وە لەبەرئەوەی ھیلالی مانگە تازەکە لەلای ڕۆژئاوای خۆرەکەدایە جا حەتمەن دەیبینن بەوەی کەوا ئاوادەبێت لەپێش خۆر ھەرچەندە کەوا ئەوە ھیلالی مانگە تازەکەشە نەوەک مانگە کۆنە بەسەرچووەکە، جا لێرەدا یاسا گەردوونیەکە دەگۆڕێت و جیاواز دەبێت لەبەرئەوەی خۆر لەلای ڕۆژھەڵاتی ھیلالە لەدایک بووەکەدایە لەکاتێکدا ئەویش لەلای ڕۆژئاوای خۆردایە، وەبەھەمان شێوە ڕۆژ بۆی نیە کەوا پێش شەو بکەوێت لەئاڕاستەدا لەبەرئەوەی شهو تێههڵکێشی ڕۆژ دەبێت و بەشێنەیی داوای دەکات لەسەر ڕووی زەوی جا لەوکاتەدا بۆ خۆر ھەیە کەوا درک بە مانگ بکات جا ھیلالی مانگە کۆنەکە تاریک دەبێت کەپێی دەڵێن؛محاق، پاشان ھیلالی مانگە تازەکە دەست پێدەکات و خۆریش پێشی دەکەوێت لە ڕۆژھەڵاتی پاشان لەگەڵیدا کۆدەبێتەوە لەکاتێکدا ھیلال لەدایک بووە ھەروەکو لەھیلالی ڕەمەزانی ئەمساڵەتان 1441 ڕوویدا لەدوای ئاوابوونی خۆری پێنج شەممەی شەوی ھەینی بەرواری دووی ڕەمەزان ئەی محمد.
وەھەرچی ئەو موعجیزە گەردوونیەشە کەوا اللە پشتگیری پێ لە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی کردووە جا ئەوە بریتیە لەوەی کەوا لەدەرەوەی توانای زانستی فیزیایی گەردوونیەوەیە، جا اللە فەرمان بە مانگ دەکات بەوەی کەوا تاریک بێت -يمتحق- جا ھیلالی یەکەم لەدایک ببێت لەکاتێکدا لەلای ڕۆژھەڵاتی خۆرەوەیە ھەروەکو لە ھیلالی ئەم ڕەمەزانەدا ڕوویدا لەدوای ئاوابوونی خۆری چوارشەممەی شەوی پێنج شەممەدا ھەر لەبەرئەوەش ھیلالی ڕەمەزان ئاوابوو لەپێش ئاوابوونی خۆر لەبەرئەوەی ئەو لەلای ڕۆژھەڵاتی بوو ئەی (محمد عودە) تۆش و سەرجەم زانایانی فەلەک لەبەشەر ئەوە دەزانن کەوا ھیلالی مانگ بۆی نیەو ناکرێت و نابێت بەوەی کەوا لەدایک ببێت لەپێش گەڕانەوە بۆ دۆخە کۆنە سەرەتایەکەی -العرجون القديم- ئەو دۆخەی کەوا ناوتان لێناوە (ئیقتیرانی مەرکەزی؛ واتە ئەوکاتەی مانگ ڕێکی خۆر دەبێت)، کەوا بەگوێرەی زانستەکەتان ڕووینەداوە تەنھا لە بەیانی پێنج شەممەدا نەبێت، بەڵام اللە فەرمانی بەمانگ کردووە بەوەی کەوا خولەکەی تەواو بکات جا لەدایک بێت جا لەگەڵ خۆردا کۆببێتەوە لەکاتێکدا ھیلال لەدایک بووبێت؛ وەکو ئایەت و نیشانەیەکی گەردوونی گەورە.
جا لە اللە بترسە ئەی محمد عودە! جا بەڕاستی پێوەری یالوپ و بەرواری دایکی شوێن و ئاوەدانیەکان-أم القری-؛ لەمەکكەی پیرۆزو سەرجەم بەروارەکانی بەشەرو بەرواری وەکالەی ناسای ئەمریکیش لایدا بەھۆی ڕوودانی درک کردنەوە، جا بۆتان نیەو ناتوانن ھیلالی ڕەمەزانی ئەم ساڵتان ببینن بەگەورەترین تەلیسکۆبەکانی ئاسمانیش بەڵام ئێوە نەتانتوانی وێنەی بگرن بە تەلیسکۆب پاشانیش دەستان دایە بەھێزترین ڕوانینگە لە تەلیسکۆبەکان، جا لەپاش ئەوە دەستان دایە کامێرای سی سی دی جا ھیلالەکەتان ڕاگەیاند کەوا لەلای ڕۆژھەڵاتی خۆرەوە بوو لە حاڵەتی درک کردن ھەروەکو ئەوەی بچنە ناو ماڵەوە لە پشتەوەو لەسەر دیوارەکەیەوە، وەلەدەرگای ماڵەوە نەچوونە ژوورەوە جا خۆتان و موسڵمانانیشتان گومڕاو سەرلێشێواو کرد! جا چۆن داخڵی ناو مانگی ڕەمەزان دەبن بەو کامێرا ڕۆژە سی سی دیەی کەوا وێنەی ھیلال لەپێش خۆرئاوابوونی خۆرەوە دەگرێت لەکاتێکدا لەحاڵەتی درک کردن دایە؟ لەکاتێکدا حەق و ڕاستەکە ئەوەیە ئەوە ڕابگەیەنن کەوا بەڕاستی خۆر درکی کردووە بەمانگ جا ھیلال لەدایکبووە لەپێش گیران و خۆر لەگەڵیدا کۆبوویەوە لەکاتێکدا ھیلال لەدایک بووە، بەڵام ئێوە سەرەتای مانگی ڕەمەزانتان ڕاگەیاند بە درۆو بوختانکردنەوە بەکامێرای ڕۆژی سی سی دی لەپێش ئاوابوونی خۆرو سەرجەم لقەکانیشتان لەجیھان وێنەیان نەگرت نە بە تەلیسکۆبەکانی سەرجەمی ڕۆژئاوایەکانی جیھانیش! وە ڕاپۆرتەکانیشتان لەسەرخۆتان شایەدن ھەروەکو ئەمەی خوارەوە کەوا بە پێنوسی (محمد عودە) یە:
بەیادھێنانەوەی زیادە خستنەسەرێکی گرنگ بۆ سەرجەم بەسەرخەرەکان بەم شێوەیە:
بسم الله الرحمن الرحيم، سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەت و نیعمەتی ڕازیبوونەکەی اللە تان لەسەربێت..
بەسەرخەرە خۆشەویستەکانم، جا بەھەمان شێوە ھەوڵەکان چڕ بکەنەوە لەسەر ئەم بەیان و ڕوونکردنەوەیەم کەوا ڕاپۆرتی ڕوانینگەکانی فەلەکیە جیھانیە پشت پێبەستراوەکانمان لەگەڵیدا ھەڵواسیوە، وە وای دامەنێن کەوا موفتیە پشتپێ بەستراوەکان لەزانستی فیزیای فەلەکی بێ ئاگان لەوە، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {..وَلِنُبَيِّنَهُ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ } صدق الله العظيم [ الأنعام: من الآية ١٠٥].
واتە/ بهڕاستی ئێمە ڕوونی دەکهینهوه بۆ گەلێک که بزانن و تێبگهن.
وەھەرچی خەڵکیشن بەگشتی، جا ئەوە دواتر حەقیقەت و ڕاستی درک کردن -الإدراک-ەکە لەمیانەی بینینەکەیان بۆ مانگی بەدر دەزانن بە درێژایی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەی شەوی پێنج شەممە تاکو ئاوابوونی مانگی بەدرەکە لەکاتی سێبەر-واتە تا کاتی خۆرھەڵھاتن-لەدوای بەیانی.
وسلامٌ على المُرسَلين والحمدُ للِه ربِّ العالمين .
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
___________